ماکرۆن: پێویستە رێککەوتنی ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، پێشوازیی لە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و جەختی لەوە کردەوە، پێویستە رێککەوتنەکە لوبنانیش بگرێتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، دۆخی لوبنانی بە "هەستیار و مەترسیدار" وەسف کرد. روونیشی کردەوە، دەبێت بە شێوەیەکی تەواوەتی رێز لە خاڵەکانی رێککەوتنی ئاگربەستەکە لە سەرانسەری ناوچەکە بگیرێت.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ماکرۆن، ئاماژەی بەوە دا، راگەیاندنی ئاگربەستەکە کارێکی یەکجار باشە. ئەوەشی خستە روو، بڕیارەکەی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز هەنگاوێکی ئەرێنییە.