ئەمڕۆ چوارشەممە 08ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند "ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بێت و رێخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا".
مەسرور بارزانی سوپاسی تەواوی ئەو لایەنانە دەکات کە پشتیوانییان کردوون و یارمەتیدەر بوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردووەتەوە "هێرشەکانی سەر کوردستان ناڕەوا و بێ پاساو بوون. هیوادارم هەموو هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە و ژێرخان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کۆتاییان پێ بێت".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لەو هەوڵانە دووپات دەکاتەوە کە ئامانج لێیان، کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتنە بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.