ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

هاکان فیدان: ئەوروپا تاوتوێی کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی دا، ئەوروپا تاوتوێی کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ دەکات؛ هەروەها هۆشداری دا هەر جۆرە کشانەوەیەکی ئەمریکا لە ناتۆ یان کەمکردنەوەی بەشدارییە سەربازییەکانی لە ئەوروپا، دەرئەنجامی وێرانکەری بۆ کیشوەرەکە دەبێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

گەورەترین فڕۆکەهەڵگری جیهان گەڕایەوە دەریای سوور هەموو ببینە

ئیسرائیل چەند سەربازێکی سوپاکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکرد هەموو ببینە

ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات و چوارشەممە وەک وادەی کۆتایی دیاریکرد هەموو ببینە

دوای لێدوانەکانی ترەمپ، ئیسرائیل داوای روونکردنەوە لە واشنتن دەکات هەموو ببینە

سوپای پاسداران: چەند شانەیەکی سەر بە ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیا دەستگیران هەموو ببینە

بەشێکی ئاسمانی ئێران بەڕووی گەشتەکاندا کرایەوە هەموو ببینە

کات و شوێنی دانوستانی داهاتووی ئەمریکا و ئێران ئاشکرا کرا هەموو ببینە

نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی وزە 46 ملیار دۆلاری تێدەچێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

قالیباف: واشنتن لە رێگەی فشارەوە ناتوانێت مەرجەکانی بەسەر تاراندا بسەپێنێت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا لە ژێر فشاری هۆشدارییە سەربازییەکانی تاراندا، بە خێرایی لە گەرووی هورمز پاشەکشەیان کردووە. جەختکردنەوە لەسەر باڵادەستیی تەواوی ئێران بەسەر ئەو گەرووە ستراتیژییەدا، و رایگەیاند ئەگەر رێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بکرێت، تاران هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانی دیکە لە گەرووەکەدا سنووردار دەکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوپای پاسداران: 69 کەس لە سەڵتەنەتخوازەکانمان بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کرد

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای "کەربەلا" لە پارێزگای مازەندەرانی باکووری ئێران رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە رێکخراوی هەواڵگریی سوپا توانیویانە 69 کەس لە گرووپە سەڵتەنەتخوازەکان بە تۆمەتی سیخوڕی و پەیوەندی لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەستگیر بکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

رووسیا: تاران تەنیا متمانەی بە ئێمەیە

کۆمپانیای رۆساتۆمی ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ گرتنە ئەستۆی پڕۆسەی گواستنەوەی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران بۆ دەرەوەی خاکی ئەو وڵاتە، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم رێککەوتنی واشنتن و تاران.

بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

میدیاکانی ئەمریکا: فەرمانی هەڵکوتانە سەر کەشتییەکانی ئێران دراوە

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دەریایی لە دوای ساڵی 2003ـوە دەستپێکردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی فیزیکی هەر کەشتییەک کە باری ئێرانی هەڵگرتبێت لە هەر شوێنێکی جیهان. ئەم جووڵە سەربازییە کە پتر لە 10 هەزار سەرباز و 15 کەشتی جەنگی لەخۆدەگرێت،

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران: ئەگەر جەنگ دەستپێبکاتەوە مووشەکی مۆدێلی نوێ بەکاردەهێنین

راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە زنجیرەیەک لێدوانی هەڕەشەئامێزدا وەڵامی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند کە وڵاتەکەی هێشتا هێزە سەرەکییەکانی و "کارتە براوەکانی" نەخستووەتە نێو مەیدانی جەنگەوە؛ ئاماژەشی دا، ئەگەر جەنگ دەستپێبکاتەوە مووشەکی مۆدێلی نوێ بەکاردەهێنین، کە مانگی رابردوو بەرهەم هێنراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: تا چەند کاتژمێرێکی دیکە چارەنووسی رێککەوتن لەگەڵ ئێران دیاری دەکەین

سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند رێگە نادات ئێران لە رێگەی فشارەکانی لە گەرووی هورمز مەرجەکانی بەسەر واشنتندا بسەپێنێت و هەوڵی تاران بۆ داخستنەوەی گەرووەکەی بە یارییەکی بێسوود ناوبرد. ئاشکراشی کرد دانوستانەکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆن و تا کۆتایی ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی رێککەوتنی کۆتایی بۆ راگرتنی جەنگ دەدات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران: گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی ئێمەدا دەمێنێتەوە

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە راگەیەندراوێکی دوایین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا و دۆخی گەرووی هورمز بڵاو کردەوە و رایگەیاند، کە بستێک لە مافەکانی گەلی ئێران پاشەکشە ناکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیاریی نەکراوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕی نوێی دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا دیاریی نەکراوە. تاران جەخت دەکاتەوە کە لەم قۆناغەدا تەنیا تیشک دەخەنە سەر داڕشتنی چوارچێوەیەکی گشتگیر بۆ لێکتێگەیشتن، تا رێگریی بکەن لە هەر شکستێکی دیکە کە ببێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

گەورەترین فڕۆکەهەڵگری جیهان گەڕایەوە دەریای سوور

ئەمڕۆ شەممە، 18ـی نیسانی 2026، ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس" لە زاری ژمارەیەک فەرماندەی سەربازییەوە رایگەیاند، فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی "جێراڵد فۆرد" کە گەورەترین فڕۆکەهەڵگری جیهانە؛ گەڕایەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەو فڕۆکەهەڵگرە لەگەڵ  دوو کەشتیی وێرانکەری دیکە بە ناوەکانی "ماهان" و "چەرچڵ" بە نێو نۆکەندی سوێسدا تێپەڕیون و ئێستا لە دەریای سوور جێگیر کراون.

چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە ژووری جلشۆردنیدا، فڕۆکەهەڵگرەکە، دەریای سووری بەجێهێشتبوو. بە گەڕانەوەی، فڕۆکەهەڵگرەکە درێژترین مانەوە لەدوای جەنگی ڤێتنامەوە تۆمار دەکات. 

فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد  گەورەترین و پێشکەوتووتین فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا و جیهانە. تێچووی دروستکردنی ئەم کەشتییە زەبەلاحە زیاتر لە 13 ملیار دۆلار بووە و توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 75 فڕۆکەی جەنگیی هەیە و بە تەکنەلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتوو کار دەکات. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسرائیل چەند سەربازێکی سوپاکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکرد

میدیاکانی ئیسرائیل، بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە تۆڕێکی سیخوڕییان لە ناو هێزی ئاسمانی ئیسرائیلدا دەستگیرکردووە کە بۆ بەرژەوەندی ئێران کاریان کردووە.