ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

عێراقچی: سیاسەتەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی دواکەوتنی دانوستانەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ رووسیا دەرفەتێکی باش بووە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی قۆناخی داهاتوو، ئەمەش لە سایەی بەردەوامیی گرژی و جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

ئێران چەکی نەتەقیوی ئەمریکی کۆدەکاتەوە هەموو ببینە

ئێران لە ژێر گەمارۆدا نەوتەکەی دەفرۆشێت هەموو ببینە

باڵیۆزی ئێران: هەوڵەکانی پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ جێگەی پێزانینن هەموو ببینە

پاکستان: پابەندین بە بەردەوامیی هەوڵەکانمان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا هەموو ببینە

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان دانوستانیان دەوێت، با پەیوەندیم پێوە بکەن هەموو ببینە

سوڵتانی عوممان بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران: کاتی زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەتە هەموو ببینە

حزبوڵڵا بۆ کوردستان24: دانوستانەکانی لوبنان و ئیسرائیل سەرکەتوو نابن هەموو ببینە

پاککردنەوەی گەرووی هورمز شەش مانگی دەوێت هەموو ببینە

وەزیری بەگریی ئیسرائیل: لە رێگەی سەربازی و دیپلۆماسییەوە حزبوڵڵا چەک دەکەین هەموو ببینە

ترسی دەستپێکردنەوەی جەنگ باڵی بەسەر ئێراندا کێشاوە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ئێران چەکی نەتەقیوی ئەمریکی کۆدەکاتەوە

کەناڵی "پرێس تی ڤی"ـی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، یەکەکانی سەر بە سوپای پاسداران ژمارەیەک مووشەکی نەتەقیو و هەزاران بۆمبی بچووکی ئەمریکییان لە سنووری پارێزگای "هورمزگان"ـی باشووری وڵاتەکە دۆزیوەتەوە. 

فەرماندەیەکی سەربازیی فەیلەقی "ئیمام سەجاد" کە بۆ کەناڵەکە قسەی کردووە، ئاماژەی بەوە داوە، زیاتر لە 15 مووشەکی "قورس"ـی ئەمریکییان دۆزیوەتەوە و رادەستی یەکەکانی تەکنیکی و لێکۆڵینەوە کراون بە مەبەستی ئەنجامدانی "ئەندازیاری پێچەوانە" لەسەریان. 

لێرەدا مەبەست لە "ئەندازیاری پێچەوانە" شیکردنەوەی و پشکنینی مووشەکەکەیە بە مەبەستی دەستخستنی زانیاری لەبارەی توانا، ئەرک و وردەکارییەکانی دیکەی. 

هاوکات فەرماندەیەکی دیکەی فەیلەقی "ئەنسار مەهدی" کە بارەگاکەی دەکەوێتە پارێزگای زنجانی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران؛ باسی لەوە کردووە، زیاتر لە 9500 بۆمبی بچووکی ئەمریکییان لە دەوروبەری پارێزگاکە کۆکردووەتەوە. 

کەناڵەکە روونیشی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە بۆمبێکی جۆری "جی بی یو – 57"ـی تێکشکێنەری سەنگەرە قایمکراوەکان پووچەڵ بکەنەوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران لە ژێر گەمارۆدا نەوتەکەی دەفرۆشێت

کۆمپانیای "تانکەر تراکەرز" تایبەت بە چاودێریکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان ئاشکرای کرد، ئێران لە بەندەرەکانیدا چوار ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بار کردووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە دا، چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکای تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە دەرەوە.

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیاکە روونیشی کردەوە، هێزی دەریایی ئەمریکا دەستی بەسەر نەوتی ئێراندا گرتووە بە بەهای 380 ملیۆن دۆلار و دەیگوازنەوە بۆ ناوخۆی وڵاتەکەیان. 

هەروەها، بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار نەوتی ئێرانیشیان گەڕاندووەتەوە و رێگرییان لێ کردووە گەمارۆ دەریاییەکەیان تێپەڕێنێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

باڵیۆزی ئێران: هەوڵەکانی پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ جێگەی پێزانینن

باڵیۆزی ئێران لە پاکستان، لە پەیامێکدا جەختی لە رۆڵی گرنگی هەوڵەکانی ئیسلام ئابادبۆ هێنانەکایەی ئاشتی و راگرتنی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پاکستان: پابەندین بە بەردەوامیی هەوڵەکانمان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی پاکستان، جەختی لە بەردەوامیی پابەندبوونی ئیسلام ئاباد بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان دانوستانیان دەوێت، با پەیوەندیم پێوە بکەن

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بەشێک لەو کەسانەی ئێستا لە پرسی ئێراندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین زۆر عەقڵانی و تێگەیشتوون، بەڵام هەندێکی دیکەیان بەو شێوە نینە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عێراقچی گەڕایەوە پاکستان

وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی درێژەدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ گەڕایەوە پاکستان، لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا پێداگری لەسەر "سەرکەوتن" دەکات و سەردانی نێردەکانی بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشاندەوە. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوڵتانی عوممان بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران: کاتی زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەتە

ئاژانسی هەواڵەکانی عوممان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی نیسانی 2026، هەیسەم بن تاريق، سوڵتانی عوممان لە کۆشکی "بەرەکە" پێشوازی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد. 

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، "لە دیدارەکەدا راوێژ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان کرا. هەیسەم بن تاريق گوێی لە بۆچوونەکانی لایەنی ئێرانی گرت لەبارەی ئەو پێشهاتانە، هاوکات عەباس عێراقچی گوێبیسی تێڕوانینەکانی سوڵتان بوو بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانە بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەری سیاسیی بەردەوام".

ئاژانسەکە هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی کۆبوونەوەکەی بڵاونەکردووەتەوە. 

سوڵتانی عوممان ئاماژەی بەوە دا، گرنگە زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسیەت لە چارەسەرکردنی پرسەکاندا زاڵ بێت بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە عەباس عێراقچی رایگەیاند، وڵاتەکەی پێزانینی هەیە بۆ هەڵوێستەکانی مەسقەت لە پاڵپشتیکردنی گفتوگۆ و هەوڵەکانی ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لە سایەی ئاڵەنگارییە هەرێمییەکانی ئێستا.

لە کۆبوونەوەکەدا بەدر بوسعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان و ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکە ئامادە بوون.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

میدیای ئێران: عێراقچی پێش سەردانەکەی بۆ رووسیا دەچێتەوە پاكستان

دوێنی شاندێكی باڵای ئێران بەسەرۆكایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ئیسلام ئاباد بوو، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سوپاسالاری پاكستان و سەرۆكوەزیرانی پاكستان چوونە عومان، بەڵام وا بڕیارە جارێكی دیكە ئەو شاندە بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئاباد.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

یەکێتیی ئەوروپا خۆی بۆ پاشەکشەی ئەمریکا لە ناتۆ ئامادە دەکات

سەرۆکی فەرەنسا جەختی لە روونی و بڕیاردەریی بەندی "هاوکاریی بەرگریی دوولایەنە" لە ناو یەکێتی ئەوروپادا کردەوە. ئەم لێدوانانەی ماکرۆن لە کاتێکدایە کە سەرکردەکانی ئەوروپا خەریکی داڕشتنی پلانێکی سەربەخۆن بۆ بەرگری، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ توندبوونی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ دژی ناتۆ و ساردووسڕیی واشنتن لە پاراستنی هاوپەیمانەکانی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

شەهباز شەریف و پزیشکیان جەختیان لە بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان و سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی درێژخایەندا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری تاوتوێ کرد. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی دیالۆگی بەردەوام کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە