قەتەر سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆککۆماری عێراق بۆ رێبەری نوێی ئێران: هەوڵی راگرتنی جەنگ دەدەین هەموو ببینە
تورکیا سیستەمی پاتریۆت لە مەلاتیا جێگیر دەکات هەموو ببینە
وەزارەتی دەرەوەی چین: پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە
سێنتکۆم: لە ماوەی 10 رۆژدا زیاتر لە 5 هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە هەموو ببینە
ئوردن: هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە هەموو ببینە
فایەق زێدان: رێکاری یاسایی بەرانبەر هێرشکارانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان دەگرینە بەر هەموو ببینە
سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئیمارات لە هەولێر دەکات
ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژران هەموو ببینە
راوێژکارەکانی بۆ ترەمپ: هەرچی زووە جەنگی ئێران تەواو بکە هەموو ببینە
ماکرۆن: جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت
یەکێتیی ئەوروپا: بەردەوامی جەنگ دەبێتە هەڵاوسانێکی جیهانی هەموو ببینە
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کەناڵی "فۆکس نیوز"ـی راگەیاند، "رەنگە گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەکان بکەین".
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، ماجد بن محەممەد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای ئاڵۆزییەکان هێشتا کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا نەپچڕاون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە، لە روانگەی دەوحەوە دەکرێت سەرجەم ناکۆکییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، بۆیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی دەرچەیەک بۆ قەیرانەکان بدۆزرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەید موجتەبا عەلی خامنەیی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەرۆککۆماری عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین تاوەکوو هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق بۆ پشتگیریکردن لە هەموو ئەو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە دووپات بکەینەوە ئامانج لێیان راگرتنی ململانێکان و هێورکردنەوەی گرژییەکانە لەپێناو کارکردنی هاوبەش بۆ چەسپاندن و بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری ناوچەکەدا."
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، لە راگەیەندراوێکدا، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە کرد کە نێردە دیپلۆماسیی و کونسوڵگەرییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستانیان بە ئامانج گرتووە.
کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی، گەورەترین هەناردەکاری نەوت لە جیهاندا، هۆشداریی دەداتە بازاڕەکانی وزە و رایدەگەیەنێت؛ بەردەوامی پەکخستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بەهۆی ململانێکان لەگەڵ ئێران، لێکەوتەی کارەساتباری بۆ ئابووریی جیهان دەبێت.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاووڵاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، پوختەی 10 رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی "داستانی توڕەیی" بڵاوکردەوە کە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە راگەیەنراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن جەخت لە پێویستیی رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنامەکانی ساڵی 1949ـی جنێڤ و 1969ـی ڤیێنا دەکات کە گەرەنتی پاراستنی بارەگای نێردە دیپلۆماسییەکان و ئەندامەکانیان دەکەن.
سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت بەئامانجگرتنی باڵەخانە دیپلۆماسییەکان پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان" لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، لە ئەنجامی بۆردوومانێک بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای دبس، ژمارەیەک چەکدار کوژراون.