سەرۆککۆماری عێراق بۆ رێبەری نوێی ئێران: هەوڵی راگرتنی جەنگ دەدەین
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەید موجتەبا عەلی خامنەیی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەرۆککۆماری عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین تاوەکوو هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق بۆ پشتگیریکردن لە هەموو ئەو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە دووپات بکەینەوە ئامانج لێیان راگرتنی ململانێکان و هێورکردنەوەی گرژییەکانە لەپێناو کارکردنی هاوبەش بۆ چەسپاندن و بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری ناوچەکەدا."