شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: ئەوەی یەكێتییەكان داوایان ئەكرد دادە هێرۆ كردی
"خوشكی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ھێرش دەكاتە سەر پارتی"
K24 – ھەولێر
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بەرپرسی رێكخستنەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی سەردەستەی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی لە پێگەی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "دادە هێرۆ لەخەمی كەركووكییەكاندا نامەیەكەی ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، ئەوەی یەكێتییەكان داوایان ئەكرد دادە هێرۆ كردی".
ھەروەھا دەڵێ: "دادە ھێرۆ مۆڵەتی پێنج رۆژی بۆ داناوە، كە فرۆشتنی نەوتی هاڤانا و بای حەسەن لەكەركووك رابگرێت، چونكە داهاتەكەی ناشەفافە و پترۆدۆلارەكەشی ناچێتە خزمەتی كەركووكییەكان".
خوشكی سەردەستەی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی ھێرش دەكاتە سەر پارتی و گاڵتە بە شێوەزاری سەرۆك وەزیران دەكات و دەنووسێت: "بەهیواین نوقتە بۆ زۆرێك لەدێرە بێ سەروبەرەكانی تریش دابنێت، ئەوەی خەڵكی كوردستان و یەكێتییەكان داوایان ئەكرد دادە هێرۆ كردی، كە چیتر پارتی بۆی نییە نەوتی كەركووك حەپەلووش بكات و بڵێت (پۆرە نییە)".
پێشتر لە راگەیاندراوێكی ھەردوو جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی بۆ راگەیاندنی (ناوەندی بڕیار) باڵی دەستڕۆیشتوویان بە ھەبوونی پەیوەندی ژێر بە ژێر بۆ تاڵانكردنی نەوت تۆمەتباركردووە لە بڕگەیەكی راگەیاندروەكەدا ھاتووە: "یەكێتی لەسایەی گروپێكی پاوانكارەوە لەهێزی تیكۆشەری خاوەن بەرنامەی ئاوەدانی و دادپەروەری كراوەتە هێزێكی پەراوێزخراو و بێ‌باك لەخواستی هاووڵاتیان، بێ‌باك لەتێكۆشەرانی خۆی و هاوپەیمانێتیەكانی لەتاریكی و سەفقەی ژێربەژێر بۆ تاڵانی نەوت و هەڵوشینی سەروەت و سامانی خەڵك و برسیكردنیان ئەنجام دەدرێن".
دوێنێ میدیاكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نامه‌یه‌كی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه‌یانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ناردووه و له‌و نامه‌یه‌دا بریاری هه‌نارده‌كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆرییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نادادپه‌روه‌رانه ده‌زانێت و داوای راگرتنی ئه‌و بڕیاره ده‌كات و ماوه‌ی "5" رۆژ ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نوسیوویه‌تی ئه‌گینا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له به‌رده‌ستماندایه بۆ راگرتنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه.