پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له پێنجوێن ده‌خاته روو
K24- هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پێنجوێن رایگه‌یاند، بوونی دوو مه‌رزی سنووری له ناوچه‌كه و تێكه‌ڵاوبوون و به‌ره‌یه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وام به‌هۆی جووڵه‌ی بازرگانی له‌و ده‌روازانه، هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنایه له پێنجوێن.
له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ گوتی: ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م لایه‌نه ئیدارییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سه‌رپه‌رشتی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامدا و هه‌موو تیمه‌كانی فریاگوزاری خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و چه‌ندین راسپارده‌شیان بۆ دۆخی ئێستا ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها داواشی له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
H.B