جبوری : له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی عێراقم به‌ڵام به سازان
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانى "دیجله"، ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی عێراق، به‌ڵام به سازان.
دوێنی هه‌ینی (3-7-2015)، "سه‌لیم جبوری"، سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی "دیجله"، گوتی: " ئێمه رازی له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی جیا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێنی هیچ لایه‌ك بڕژێ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌م پرسه به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت".
جبوری، روونیشی كرده‌وه : " تایه‌فه‌ی سوننه و شیعه، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌ڵناكه‌ن، به‌رده‌وام كێشه‌و ململانێ‌یان هه‌یه جا چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ بێت یاخود ده‌ره‌وه،، بۆیه واباشتره كه جیا بكرێنه‌وه".
گوتیشی: "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به پشتیوانی ويلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتيی نیشتمانيی ده‌كات بۆ عێراقییه‌كان، له پێناو ده‌ربازبوونیان له‌و ململانێیه‌ی عێراق كه به‌خۆیه‌وه دهيبینێ".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، توركیا، ئيَران و ئه‌مه‌ریكا، له دابه‌ش بوونی عێراق بۆ سێ هه‌رێم، جبوری گوتی: "له‌سه‌ر ئێمه‌یه كه خۆمان چاره‌نووسمان ده‌ست نیشان بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی هه‌بێت".