رووسیا چوار كۆپته‌ری جه‌نگی بۆ عێراق نارد
K24 – ھەولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی رووسیا و عێراق سه‌باره‌ت به پڕ چه‌ككردنی عێراق، رووسیا چوار كۆپته‌ری جه‌نگی بۆ عێراق ناردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2-7-2015) وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه، تيَیدا ئاماژه به گه‌یشتنی چوار كۆپته‌ری جه‌نگی رووسی كردووه، به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش).
هه‌ر له‌و به‌یانه‌دا هاتووه: "گه‌یشتنی ئه‌و چوا كۆپته‌ر جه‌نگییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی رووسیا كه له رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنی عێراق دایبوو".
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2012، "نوری مالیكی" سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، به مه‌به‌ستی كڕینی چه‌ك، سه‌ردانی رووسیای كرد، گرێبه‌ستێكی به 4.2 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ رووسیا مۆركرد، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ساڵی 2013 ه‌وه رووسیا ده‌ستی كردووه به ناردنی چه‌كه‌كانی بۆ عێراق.
به‌مه‌به‌ستی پڕ چه‌ككردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا، له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌ردانی رووسیای كرد و رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "ڤلادمێر پۆتین"، سه‌رۆكی رووسیا مۆركرد.