35%ی ئاوی خواردنەوەی پارێزگای لۆرستان بە فیرۆ دەچێت
چەندین ساڵە رێژەیەكی زۆر لە ئاوی لۆرستان بە فیڕۆ دەچێت
K24
حەمید رەزا كەرەم وەند، بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی لۆرستانی ئێران رایگەیاند بەھۆی كۆن بوون و رزینی تۆڕەكانی گەیاندنی ئاو لەو پارێزگایە 35%ی ئاوی خواردنەوە لەو پاڕێزگاکە بە فیرۆ دەچێت.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی لۆرستان رایگەیاند: چەندین ساڵە رێژەیەكی زۆر لە ئاوی لۆرستان بە فیڕۆ دەچێت. ئەوە لە كاتێكدایە كە كۆمپانیای ئاو و ئاوەڕی لۆرستان توانای دارایی بۆ نوێژنكردنەوەی تۆڕی ئاوی ئەو پارێزگایە نییە.
حەمید رەزا كەرەم وەند، پێشتریش رایگەیاندبوو، كە تەمەنی توڕی گەیاندنی ئاوی لۆرستان بەسەر چووە و ھەندێك لە بۆڕییەكان نزیكی 30 ساڵە كار دەكەن و پێویستیان بە نوێژنكردنەوەیە، بە گوتەی ئەو بەرپرسە یەك لە ھۆكارەكانی كەمیی ئاو لەو پارێزگایە بە فێرۆچوونێتی.
قەیرانی كەم ئاوی لە ئێران پرسێكی گرنگە كە ماوەی چەندین ساڵە بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسی دەكەن.
K24: ئاژانسەکان