نێردراوێكی UN چیرۆكی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی سووری له برسان ده‌گێڕێته‌وه
به‌هۆی برسێتییه‌وه ئه‌وه‌نده لاوازببوون، لاشه‌یان هه‌ر به ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤ ده‌چوو
K24 - هه‌ولێر:
هه‌نا سه‌نجه‌ر، نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا، چیرۆكی گیان له‌ده‌ستدانی مێردمنداڵێكی سووری ده‌گێڕێته‌وه، كه به‌هۆی برسێتییه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌زایا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌نا چیرۆكی گیان له‌ده‌ستدانی مێردمنداڵێكی سووری، به‌ناوی عه‌لی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له مه‌دایا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێمه چووینه ژێرزه‌مینی نه‌خۆشخانه‌كه، له‌وێدا دوو منداڵ له‌سه‌ر یه‌ك قه‌ره‌وێڵه پاڵكهوتبوون، به‌هۆی برسێتییه‌وه ئه‌وه‌نده لاوازببوون، لاشه‌یان هه‌ر به ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤ ده‌چوو".
هه‌نا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه یه‌كێك له پزیشكه‌كانی هاوڕێی له‌و شانده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چووه‌ته لایان، پزیشكه‌كه ویستوویهكی پرۆسه‌ی بووژانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆی برسێتی "زۆره‌وه" لێی بێهیوا بووه و به‌ر له‌وه‌ی چاوه‌كانی دابخات، عه‌لی ته‌مه‌ن 16 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و نوێنه‌ره له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و منداڵه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی عه‌لی پاڵكه‌وتبوو، به ده‌نگێكی زۆر نزم و بێهێزه‌وه پرسیاری كرد (عه‌لی مرد؟ عه‌لی مرد؟)".
هه‌نا سه‌نجه‌ر ده‌شڵێت: "ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی عه‌لی له‌هه‌مان ئه‌و ژووره‌دا دانیشتبوون، ئه‌وان له‌وه دڵنیاببوونهوه كه عه‌لی كوڕیان له برسان مردووه، به‌ڵام به‌هۆی برسێتییه‌وه ئه‌وانیش هیچ توانایهكییان نه‌بوو دڵته‌نگی و خه‌مباری خۆیان ده‌رببڕن و به بێده‌نگی ده‌گریان".
عه‌لی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و 30 كه‌سی دیكه‌ی مه‌زایا به‌هۆی ئابڵۆقهدانییان له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئه‌سه‌د و چه‌كدارانی حزبوڵڵاوه، نه خواردنییان پێده‌گه‌یشت و نه هاوكاری مرۆیی.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 42 هه‌زار كه‌س له‌و شارۆچكه‌یه‌دا نیشته‌جێن، كه زیاتر له 20 هه‌زارییان منداڵن.
له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2015 ه‌وه ئابڵۆقه خراوه‌ته‌وه سه‌ر مه‌زایا و له‌و كاته‌وه ته‌نها یه‌ك جار كاروانێكی خۆراك و پێداویستی پزیشكی و هاوكاری مرۆیی گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌و شارۆچكه‌یه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، كاروانی دووه‌می هاوكارییه مرۆییه‌كان و خۆراك و پێداویستی پزیشكی‌یان بۆ ره‌وانه‌كراوه، كه نزیكه‌ی 44 بارههڵگڕ، یارمهتییهكانییان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شارۆچكه‌یه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی مانگی سووره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا، هه‌نا ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی كه ناتوانرێت وه‌سف بكرێت، قه‌باره‌ی برسێتی دانیشتووانی ئه‌و شارۆچیكهیهیه، له‌هه‌ر كه‌سێك بپرسی چی ده‌خۆی، ده‌ڵێت په‌لكی دار و به‌هارات له‌گه‌ڵ ئاوی كوڵاو".
هه‌نا دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی هاوكاری مرۆیی ناتوانێت چاره‌سه‌ری ته‌واوی ئه‌و بارودۆخه‌ی مه‌زایا بكات و جه‌ختیشی كرده‌وه پێویسته ئابڵۆقه‌ی سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه و ته‌واوی ناوچه‌كانی سووریا هه‌ڵبگیرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "منداڵانی ئه‌و شارۆچكه‌یه زیاتر له جارێك داوای نانییان ده‌كرد و به ناچاری ده‌بوایه وه‌ڵامییان بده‌ینه‌وه كه هیچ شتێكمان پێنییه".
له كۆتاییشدا هه‌نا ده‌ڵێت: "منداڵه‌كان له به‌رامبه‌ر داواكردن و دووباره كردنه‌وه‌ی پرسیارهكانييان بۆ له‌تێك نان، داوای لێبوردنیشیان لێده‌كردم".
مه‌زایا شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای دیمه‌شقه و دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 42 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.