وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا: كه‌س له پۆتين تێناگات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، فيليپ هاموند ره‌خنه‌ى له سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين گرت.
K24 – له‌نده‌ن:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، فيليپ هاموند ره‌خنه‌ى له سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين گرت و به هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ى زياتر و شه‌ڕى ناوخۆ له سووريا تۆمه‌تبارى كرد.
هاموند، گوتى: "رووسيا به بۆردومانكردنى نه‌ياره‌كانى داعش، ئاگرى شه‌ڕى ناوخۆى له سووريا خۆشكردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پۆتين، ته‌نيا به قسه پشتيوانى له پرۆسه‌ى سياسيى سووريا ده‌كات و به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنى نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌د له پێناو هێشتنه‌وه و به‌هێزكردنى رژێمى سووريادا".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا په‌ژاره‌ى بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ربڕى، كه "رووسيا هه‌ر شتێك بكرێت به ههدهرى ده‌دات".
گوتيشى: "رووس ده‌ڵێن وتوێژ بكرێت، پاشان قسه ده‌كه‌ن و قسه ده‌كه‌ن و قسه ده‌كه‌ن.. كێشه له‌گه‌ڵ رووسدا ئه‌وه‌يه كاتێك وتوێژيش ده‌كه‌ن، بۆردومانى نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى هه‌واڵييه‌كانى رووسيا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته رايگه‌ياندووه، له هه‌فته‌ى رابردوودا 468 جار هێرشى ئاسمانييان كردووه‌ته سه‌ر سووريا و 1300 ئامانجيان تێكشكاندوون.
هاموند به‌رده‌وام بوو له ره‌خنه‌كانى و گوتى: "رووس ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت داعش له‌ناو به‌رين، به‌ڵام ئه‌وان بۆردومانى داعش ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆردومانى گرووپه ميانڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى گوت: "كه‌متر له سه‌دا 30 بۆردومانه‌كانى رووسيا داعشيان كردووه‌ته ئامانج".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌سته‌مه د‌رك به‌وه بكرێت ئايا هه‌ڵوێستى رووسيا به‌رامبه‌ر به ئه‌سه‌د ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌سته‌مه بزانرێت پۆتين چى ده‌وێت".
سه‌باره‌ت به پۆتين، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا گوتيشى: "ئه‌وه‌ى له چاودێريكردنى پۆتينهوه بۆم ده‌ركه‌وتووه، هه‌ر له‌و كاته‌ى وه‌زيرى به‌رگرى بووم، تا ئێستا كه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌م، ئه‌وه‌يه، سه‌ره‌ڕاى تواناى تێبينيكردن و د‌رك كردن، هه‌ست ده‌كه‌يت، ناتوانيت هيچ ببينيت، ئه‌و زۆر ئاڵۆزه و به ته‌واوى ناڕوونه".
هاموند، روونيشكرده‌وه، "هيچ بيرۆكهيهكمان له لا نييه سه‌باره‌ت به پلانى يارييه‌كه‌ى كرملين، هيچ راوێژكارێك نادۆزيتهوه ئه‌وه‌ت بۆ شيكار بكات، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له مێشكى پۆتيندا ده‌خولێنه‌وه".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز