به‌غدا دیوار به‌ند ده‌كرێت
"هه‌موو به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی ناو به‌غدا هه‌ڵده‌گیرێن"
K24 – به‌غدا:
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری فه‌رمانده‌ی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا ورده‌كاری دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی به ده‌وری به‌غدا راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی ناو به‌غدا هه‌ڵده‌گیرێن و له پڕۆژه‌ی دروستكردنی دیواره‌كه به‌كار ده‌هێندرێن.
فه‌رمانده‌ی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا گوتی: "تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی له سوپای عێراق له رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیانكردووه به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی دیواری ئه‌منی به‌غدا".
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری روونیكرده‌وه: "پڕۆژه‌كه به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێده‌كرێت و بریتییه له هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قێك به پانی سێ مه‌تر و قووڵی دوو مه‌تر و رێگایه‌كیشی له‌گه‌ڵدا دروستده‌كرێت، تا له هه‌موو لایه‌كانه‌وه ده‌وری پایته‌خت بدات".
شه‌ممه‌ری زیاتر گوتی: "فه‌رمانده‌ی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی ناو پایته‌خت هه‌ڵده‌گرێت و له‌دیواره‌كه‌دا دایان ده‌نێت، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی تاوه‌ر له دیواره ئه‌منییه‌كه‌دا و كامێرای چاودێریشی تێدا جێگیر ده‌كرێت".
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان