ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان "نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلاریان" پێویسته
K24- هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه "رزگاركراوه‌كانی ده‌ستی تیرۆر"، له عێراق (سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان) پێكهێنراوه، ئه‌م سندووقه له لایه‌ن وڵاتانی دۆست و وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان پاره‌دار ده‌كرێ، به گوێره‌ی پسپۆڕانی بانكه ئیسلامییه‌كانیش، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه رزگاركراوانه پێویستیان به نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلاره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكه‌كانی عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن، به قه‌رز پێدان و پاره به‌خشین به پڕۆژه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداریی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كاندا بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی بواری بانكه‌كان، سادق شهممهریی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئیسلامییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "زۆر پێویسته، شار و ناوچه رزگاركراوه‌كان، به زووترین كات ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش بانكه ئیسلامییه‌كان نهخشهرێگایهكیان داناوه".
له به‌شێكی گوته‌كانیدا، سادق شهممهریی گوتی: "به‌شداریكردن له پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پشتیوانیكردن لێیان، بوار به بانكه ئیسلامییه‌كان ده‌دا، لێهاتوویی خۆیان بسه‌لمێنن".
شممەریی داواشی کرد: "ركابه‌ری له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان كارا بكرێ و پەرە بە تواناكانیان بدرێ بۆ پشتیوانیكردنیان له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا"، گوتیشی: "ئه‌وه‌ش پێویستی به دانانی ستراتیژییهتێكه بۆ هه‌ردوو كه‌رتی گشتیی و تایبه‌تیی و پته‌وكردنی هاریكاریی و هاوبه‌شیی له نێوانیاندا".
شه‌ممه‌ری دووپاتیكرده‌وه: "سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان له لایه‌ن تیرۆر گرینگه، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كاتیی، كه ده‌سته‌به‌ری دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ژیان له‌و ناوچه كاولبوانهدا بكاته‌وه".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئیسلامییه‌كانی عێراق زیاتر گوتی: "له میانه‌ی لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌یانگرێته‌وه، پسپۆڕانی تایبه‌تمه‌ند به كه‌رتی بانكیی ئیسلامیی، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه پێویستیان به 50 تریلیۆن دینار (نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلاری ئەمریکیی) هه‌یه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه گوتی: "بانكی نێوده‌وڵه‌تیی رازیی بووه، به 350 ملیۆن دۆلار پشتیوانیی له عێراق بكات، بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌و ناوچانه بۆسه‌ر رێڕه‌وی گه‌شه‌كردن، ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌شێكی كه‌م له پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانه وێرانبووه‌كان دابین ده‌كات".
سه‌رچاوه: حه‌یاتی لەندەنیی، و: موحسین حوسێن