نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوویه‌وه
دابه‌زینی به‌رهه‌می ئه‌مریكا هۆكارێك بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاو له گرێبه‌سته پێشوه‌خته‌كان له ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه‌كانی ئاسیا كه‌مێك به‌رزبوویه‌وه.
گهشبینییهكان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نرخی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته كه‌مترین ئاستیی و به‌ره‌و بووژانه‌وه ده‌چێ وایكرد نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌رزبێته‌وه.
داتاكان ئه‌وه‌یان نیشاندا به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته كه‌مترین ئاستیی له‌وه‌ته‌ی تشرینی دووه‌می 2014، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه بوو بۆ هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت له گرێبه‌سته پێشوه‌خته‌كان 21 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ئه‌و جۆره به 37.28 دۆلاری ئه‌مریكیی فرۆشرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كانی پێشوودا 14 سه‌نت دابه‌زیی بوو.
نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش له گرێبه‌سته پێشوه‌خته‌كان 20 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیلی ئه‌و جۆره گه‌یشته 34.77 دۆلار، كه‌چی له دانیشتنه‌كانی پێشوودا نرخه‌كه‌ی 9 سه‌نت دابه‌زیبوو.
هه‌رچه‌نده نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا زیادبووه و هه‌فته‌ی رابردوو كۆی گشتیی گه‌یشته 517.98 ملیۆن به‌رمیل، له به‌رامبه‌ردا داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وزه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان نیشانداوه بۆ شه‌شه‌مین هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا كه‌میكردووه.
به گوێره‌ی داتای ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته "9.08 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا".
بێن لۆ بڕۆن شرۆڤه‌كاریی بازاڕه‌كان له ئۆبشێنز ئێكسپرێس له سیدنی ئوستورالیا گوتی: "كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا پشتیوانی له نرخه‌كان ده‌كا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ستكه‌وێ، وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌رێی ئه‌و داتا ئابوورییانه‌ی ئه‌مریكان كه بڕیاره ئه‌مڕۆ بڵاوبكرێنه‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح