جۆن كيرى: دانووستانه‌كانى جنێڤ تاقيكردنه‌وه‌يه بۆ نيازپاكى ئه‌سه‌د
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، رايگه‌ياند، پێويسته له خولى نوێى دانووستانه‌كاندا، به‌شار ئه‌سه‌د نيازپاكى خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دانووستان پيشانبدات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، رايگه‌ياند، پێويسته له خولى نوێى دانووستانه‌كاندا، به‌شار ئه‌سه‌د نيازپاكى خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دانووستان پيشانبدات.
جۆن كيرى گوتيشى: پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئاشتيانه‌ى ده‌سه‌ڵات يه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى دانووستان و تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى گرنگه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ميانه‌يه‌دا نيازپاكى سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ئاشتيى له سووريا ده‌رببڕێت.
له لێدوانيدا بۆ كه‌ناڵى بلۆمبێرگ، جۆن كيرى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له قۆناغى ئێستادا نيازى به‌شار ئه‌سه‌د له ژێر تاقيكردنه‌وه‌دايه و هه‌مووان چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ين به كرده‌وه ئه‌و نيازه‌ى ئه‌سه‌د بۆ راگواستنى ده‌سه‌ڵات ده‌ركه‌وێت.
بڕياره له 9ى ئه‌م مانگه‌دا گه‌ڕى سێيه‌مى پرۆسه‌ى دانووستانى جنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت و تێيدا حكومه‌تى سووريا و شاندى به‌رهه‌ڵستكاران له باره‌ى داهاتووى سياسيى سوورياوه دانووستاندن ئه‌نجامبده‌ن.
جۆن كيرى ئه‌وه‌شى گوت: وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيا سه‌رقاڵى وتوێژه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌ت به ئه‌سه‌د بهێنن ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى سووريا ببێت و ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات و له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌رچه‌يه‌ك بۆ رزگاربوونى سووريا له‌و قه‌يرانانه بێته ئاراوه.
روونيشيكرده‌وه، هيچ رێگه‌يه‌ك له به‌رده‌م سووريادا نه‌ماوه‌ته‌وه و پێويسته پرۆسه‌ى ئاشتيى و چاره‌سه‌رى بێته ئاراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ئێران و رووسيا هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ له پێناو به‌ديهێنانى ئاشتيى له‌و وڵاته‌دا.