لە گەڕێكی دیكەی ھەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی ئەمریكا تید كرووز بە سەر ترەمپ سەركەوت
بهگوێرهی ئهنجامهكان گەورەترین سەرکەوتوویی گەڕی نوێی ھەڵبژاردنەكانی ناوخۆیی ئەمریکا، کرووز بووه
K24 – ھەولێر:
لەئەنجامی گەڕێکی دیکەی ھەڵبژاردنەكانی ناوخۆیی کۆماریی و دیموکراتەکان له ویلایهتی وێسكۆنسن، تید کرووز بەربژێری كۆمارییەكان خۆی لە ترەمپ نزیک کردەوەو بە دەنگێكی زۆر كەم لە دوای ترەمپەوەیە.
لە لایەكی دیكەوە لە دیموکراتەکان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، بێرنی ساوندەرس پێش ھیلاری کلینتۆن كهوتەوه و جیاوازییهكانی نێوانی لهگهڵ کلینتۆن کەمکردەوە.
بهگوێرهی ئهنجامهكان گەورەترین سەرکەوتوویی گەڕی نوێی ھەڵبژاردنەكانی ناوخۆیی ئەمریکا، کرووز بووه و لەدوای سەرکەوتنەکەشی رایگەیاند، ئێستا گەورەترین چانسی ھەیە بۆ کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دهتوانێت رووبەڕووی ھیلاری ببێتەوە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ھەریەك لە دۆناڵد ترەمپ و دتید كرووز بەر بژێری پاری كۆمارییەكانی ئەمریكان لە سەرەتایی ئەم ھەفتەیە تید كرووز رایگەیاند، كە ترەمپ ناتوابێت رووبەڕووی ھیلاری كلینتۆن ببێتەوە.