دوو تۆمەتباری دیكەی تەقینەوەكانی بڕۆكسڵ سزا دەدرێن

"ئۆپەراسیۆن گەڕان و لێكۆڵینەوە بەردەوامە"

K24 - ھەولێر:

حکوومەتی بەلجیکا بە تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی بە ھێرش و تەقینەوەکانی مانگی رابردووی بڕۆکسڵ، دوو کەسی دیکەی سزادا.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی بەلجیكا، دوای تەقینەوەکانی بڕۆکسڵ، حکوومەتی به‌لجیكا ئۆپەراسیۆنی گەڕان و لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی دەست پێكردووە و تا ئێستا چەندین كەس بە تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی بە تەقینەوەكان بڕۆكسڵ دەستگیركراون، لە دوای ھەوڵیاندا پۆلیسی بەلجیكا دوو كەسی دەستگیركردووە و سزادراون".

بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشی ئەمنی لە وڵاتەكەدا، حكوومه‌تی بەلجیکا بودجەی ھێزەکانی پۆلیس و ئاساییشی زیاد کردووە و زیاتر لە ھەزار پۆلیسی دیکەشی دامەزراندووە.

ئەمە لە كاتێكدایە مانگی رابردوو زنجیرەیەك تەقینەوە لە بڕۆكسڵ روویاندا و لە ئەنجاندا زیاتر لە 30 كەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 200 كەسی دیكەش برینداربوون، دوای تەقینەوەكانیش رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەو كردەوەیە راگەیاند، تا ئێستا پۆلیسی بەلجیكا چەندین كەسی بە تۆمەتی پەیوەندی بوونیان ئەنجامدانی تەقینەوەكان سزاداون.