ئێران دهڵێت بهرههمى نهوت كهمناكهينهوه
بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كۆنفرانسی دهوحە بە مەبەستی دابەزاندن و رێكخستنی بەرهەمێنانی نەوتدا بەشداری ناكات و پابەندی رێككەوتنەكەش نابێت.
K24 – ههولێر:
بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كۆنفرانسی دهوحە بە مەبەستی دابەزاندن و رێكخستنی بەرهەمێنانی نەوتدا بەشداری ناكات و پابەندی رێككەوتنەكەش نابێت.
زهنگهنه، گوتى: كۆبوونەوەكانی دهوحە بۆ ئەو كەسانەیە كە دەیانەوێت دابەزاندنی بەرهەم واژوو بكەن. ئەگەر دەمانهوێت كەسێك بنێرين بۆ ئەمە بوو پشتگیریی ئێمە لەو تەمایە رابگەیەنێت.
ئەگەر باسی واژووكردنیش بێت، بڕیار نییە ئێمە رێككەوتنێك واژوو بكەین، چونكە ئەندامی ئەم تەما گرتنە بۆ دابەزاندنی هەناردە نین، لە كۆتاییدا هەستمان كرد پێویست ناكات لەوێ بین و لە رێگەی دوورەوە دەستخۆشییان پێ دەڵێین.
ههروهها گوتى: ئێمە ناتوانین هاوكاریی ئەوان بكەین و هەناردەی خۆمان كەم بكەینەوە و بەدەستی خۆمان گەمارۆ بخەینە سەرخۆمان.