فڕۆكه‌ی شه‌به‌ح ژاپۆن یه‌كه‌م فڕینی ئه‌نجامدا
ئه‌و فڕۆكه دروستكراوی ژاپۆنه و وا دیزاین كراوه ته‌كنه‌لۆژیای خۆشاردنه‌وه تاقیبكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژاپۆن فڕۆكه‌ی شه‌به‌ح دروستكردوه و ئه‌مڕۆش ئه‌و جۆره فڕۆكه بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ماوه‌ی 25 خولهك فڕی و به سه‌لامه‌تی نیشته‌وه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ژاپۆن گوتیان: فڕۆكه‌ی(X-2) وا دیزاین كراوه ته‌كنه‌لۆژیای خۆشاردنه‌وه تاقیبكاته‌وه و بۆی هه‌یه بچێته پاڵ نه‌وه‌ی داهاتووی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و له كاتێكی زووی ساڵی 2028جێگای فڕۆكه‌كانی F-2 بگرێته‌وه.
ئه‌و فڕۆكه‌ی شه‌به‌ح كه ره‌نگی سوور و سپییه 14 مه‌تر درێژه و نێوان باڵه‌كانی 9 مه‌تره، ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی 25 خولهك له فڕۆكه‌خانه‌ی ناگۆیا فڕی و به سه‌لامه‌تی له بنكه‌یه‌كی هێزی به‌رگریی ئاسمانی له هه‌رێمی جیفو نیشته‌وه.
AP ، م.ح