ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كه‌ین هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین
چنار سه‌عد:
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی قسه‌ی نه‌رێنی له باره‌ی چاكسازییه‌كانی ناوخۆی پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه "تاوانبار و هۆكاری دروستبوونی كه‌موكورتییه‌كان".
چنار سه‌عد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، له میانی به‌شداریكردنی له دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له هه‌ولێر، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "سبه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆده‌بێته‌وه و هه‌نگاوی جدیتر بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی چاكسازی ده‌گیرێنه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كه‌ین هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، ئه‌نجامی چاكسازیش بۆ پارتی كارێكی ئه‌وه‌نده قورس نییه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش، له ئێستادا زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و كۆده‌نگییه‌كی ته‌واو له نێو ئه‌ندامان و كادیرانیش دروستبووه.