دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ له‌ به‌غدا روویاندا

ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی "كازمییه‌" و شه‌قامی "ره‌بیع" بوون

K24 - به‌غدا:

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویاندا و به‌هۆیانه‌وه‌ به‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌غدا، یه‌كێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی "كازمییه‌" روویداوه‌ و ئه‌وی دیكه‌ش له‌ شه‌قامی "ره‌بیع".

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانیش به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌، نزیكه‌ی 22 كه‌س كوژراون و 75 كه‌سیش برینداربوون.

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بوونه‌.

له‌ ئێستاشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی، له‌ناوچه‌كه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ و تیمه‌كانی فریاگوزاریش گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كان.