مەسرور بارزانی: مزگەوتی گەورەی بارزانی بە دەستی کاری خۆماڵی دروست دەکرێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە هەولێر دانا، کە لەسەر رووبەری 2 ملیۆن مەتر دووجا بە دەستی کاری خۆماڵی دروست دەکرێت؛ هاوکات هیوای خواست پڕۆژەکە ببێتە ناوەندێکی گەورەی زانست، عیرفان و خزمەتی نیشتمان.

یەکشەممە 21ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی لە بارەی دانانی بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە هەولێر بڵاو کردەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: جێگای شانازییە بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانیمان لە هەولێر دانا، کە لەسەر رووبەری 2 ملیۆن مەتر دووجا بە دەستی کاری خۆماڵی دروست دەکرێت و بە تەواوبوونی دەبێتە گەورەترین مزگەوت لە جیهان.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی داوە، وەک ﭼﯚن لە مێژووی کوردستاندا مزگەوت پێگەی پێگەیاندنی زانایان و رێبەران و ناوەندی راوێژکاری و یەکگرتوویی گەلەکەمان بووە، ئومێدەوارین ئەم مزگەوتەش ببێتە ناوەندێکی گەورەی خوداناسی و عیرفان و زاﻧﺴﺖ و خزمەتکردنی نیشتمان.