وەزیری تەندروستی داوایەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات

هۆشداریی لە بارەی ئامارەکان دەدات

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی

K24- هەولێر:

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەک لەبارەی نەوەی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

وەزیری تەندروستی دەڵێت: "زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت''.

دەشڵێت: ''بە پێی پێوەرەکان، رێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت''.

د. سامان بەرزنجی داوا دەکات: "تکایە پاڵپشتی رێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن. هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک''.