تەندروستی هەولێر باس لە ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەکات
دۆخی هەولێر لەگەڵ کۆرۆنا چۆنە؟
K24- هەولێر:
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە شاری هەولێر، رێژەی تووشبوون لە 2.2٪ بووەتە 10٪؛ لە کاتێکدا بەگوێرەی ستاندارەکان، نابێت رێژەکە لە 5٪ زیاتر بێت.
راشیگەیاند، زیاتر لە هەزار پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە سنووری پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەمەش لە هەندێک شوێن کێشەی کەمی کارمەندی بۆ دروستکردووین.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەرەوێلەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا پڕبوون؛ لەگەڵ ئەوەش، هاووڵاتییان پابەند نین بە رێنماییەکان.
لەبارەی ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، د. دلۆڤان گووتی، لە ئێستادا ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نییە و ئێمە داوامان نەکردووە، بەڵام وەکو وەزارەتی تەندروستی داوامان کردووە رێکارەکان تووندتر بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا 15 هەزار ژەمە پێکوتە گەیشتووەتەوە هەولێر، بەو کەسانەش دەدرێت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.