ته‌ندروستی عێراق: كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا زۆر سه‌خت بووه
له‌به‌ر دوو هۆكار كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا له عێراق له‌ده‌ست ده‌رچووه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و په‌تایه زۆر سه‌خت بووه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان به رێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، "تا دێت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاتووڵاتیان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رانه‌گه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌هۆی لێكه‌وته نه‌رێنییه ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانه‌ی داهاتییان سنوورداره، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زیاتری تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و په‌تایه سه‌خت ببێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و په‌تایه، چاودێری هه‌نگاوه زانستییه‌كان و ئه‌نجامی توێژینه‌وه زانستییه‌كانمان له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كان كردووه، هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كان له‌لایه‌ن كۆڤاكسه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان به رێككاره‌كانی تۆماركردن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین كرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "له مانگی ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری رابردوو رێككه‌وتنێكمان بۆ چوونه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه واژوو كرد و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای "ڤایزه‌ر و سینۆفارم"ـه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌مان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێكوته‌كان هه‌بێت و توانیمان وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغ 20 ملیۆن پێكوته مسۆگه‌ر بكه‌ین، كه به‌شی ڤاكسیندانی ژه‌می یه‌كه‌می 50%ی هاووڵاتییان ده‌كات".
جێگای ئاماژه‌یه، عێراق به تۆماركردنی 822 هه‌زار و 95 حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی 27ی جیهاندایه، له‌ڕووی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
H.B