حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی چاكسازی له‌ سێكته‌ری كاره‌با دەدات

"سێ كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت ئاماده‌ییان بۆ وه‌رگرتنی ئۆفه‌ری حكومه‌ت ده‌ربڕیوه‌"

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدەدات چاكسازی له‌ سێكته‌ری كاره‌بادا بكات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدەدات چاكسازی له‌ سێكته‌ری كاره‌بادا بكات

K24 – ھەولێر:

وەزارتی کارەبای ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەگەڵ پێنج کۆمپانیا کردووە بۆ ئەوەی کارەبا بدرێت بە کەرتی تایبەت و سێ لەو کۆمپانیایانە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە وەرگرتنی ئەم ئۆفەرە. دوو لەو کۆمپانیایانە ناوخۆیین و کۆمپانیاییەکیش بیانیە.

لە داھاتوویەكی نزیكدا كارەبا دەدرێتە كەرتی تایبەت و رەچاوی بارودۆخی ھاووڵاتییان دەكرێت. نزیكەی دوو ساڵە وەزارەتی کارەبای حكومەتی ھەرێمی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكات کارەبا بکرێت بە 24 کاتژمێری.

کامیل محەمەد، بریکاری وەزارەتی کارەبا وردەکاری  دانی کارەبا بە کەرتی تایبەت روونكردەوە و گوتی: ئامادەکاری و کۆبوونەوەکان دەستیانپێکردووە و ئامانجی سەرەکیش باشترکردنی ڕەوشی کارەبایە بۆ ئەوەی كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێر بە ھاووڵاتییان بدەین.

لە %70 فەرمانبەرانی دابەشکردنی کارەبا دەکەونە ناو ئەم پڕۆژەیەوە و بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا، ئەردەڵان شوکری گوتی: کار لەسەر ئەوە ئەکەین کە مافی فەرمانبەران و ئەرک و مافەکانیان بپارێزین، چونکە بەشێکی زۆری فەرمانبەران گرێبەستن.

ئامانج لە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت باشترکردنی کوالێتی و ڕەوشی کارەبایە لە ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیان پێیانواییە ئەمە باشترین کارە، کە حکومەت ئەنجامیبدات، چونکە کۆمەڵێک خەڵک زێدەڕۆیان کردووەتە سەر کارەبا و بەشێکی دیكە باجەکەی دەدەن، بەڵام ئەگەر زێدەڕۆییەكان نەمێنن ئەوا كارەبا زۆر زیاتر دەدرێتە ھاووڵاتییان.

سێ ئامانج لە پشت پێدانی کارەباییە بە کەرتی تایبەت: یەکەم، زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا و بەرزکردنەوەی کوالێتی. دووەم بە ستاندادکرنی بەرھەمھێنانی کارەبا و دامەزراندنی وێستگەی نوێ. سێیەم، ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبا و پێداچونەوە بە کەرتی وێستگەکاندا  ئێستا ھەرێمی کوردستان ژێرخانی کارەبایی بە بڕی 4700 مێگاوات ھەیە، بەڵام تەنھا توانای 3800 مێگاوات کارەبای ھەیە، جگە لەوەی زیاتر لە ملیۆنێک و 600 ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە لە ھەرێمی کوردستان.