كۆشكی سپی چۆڵده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی گوێبیست بوونی ده‌نگی ته‌قه كۆشكی سپی چۆڵكرا.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییانكرده‌وه، ده‌نگی ته‌قه له رۆژئاوای كۆشكی سپی بیستراوه و به هۆیه‌وه كۆشكی سپی چۆڵكراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ئێستادا باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆشكی سپی‌دا نییه و سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی ته‌قه‌كانیش نه‌زانراوه.
ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"یش بڵاویكرده‌وه، كه ئێستا هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی كۆبوونه‌ته‌وه و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی كۆشكی سپی له نزیك یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنین، ته‌قه له پیاوێكی چه‌كدار ده‌كه‌ن.
تا ئێستاش شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی نزیك كۆشكی سپی داخراون.