وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق داوا دەکات 1080 کۆمپانیا بکەونە ژێر چاودێری حکومی

"پلانی دووبارە رێکخستنەوەی کۆمپانیاکان هەیە و ئەو کۆمپانیایانەش رێکدەخرێنەوە، کە پێگەی مەیدانیان هەیە یاخود بە سیستەمی بازاڕی ئەلیکترۆنی کاردەکەن"

به‌غدا
به‌غدا

K24 – ھەولێر:

كۆمپانیای گشتی پۆستە و پاشەکەوت لە وەزارەتی پەیوەندییەکانى عێراق بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە 1080 کۆمپانیای بێ مۆڵەت لە عێراق کار دەکەن، سەرەڕای چەندین کۆمپانیای دیکەش، کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردەکەن. بۆیە پلانیان هەیە کۆنترۆڵی کۆمپانیا وەهمییەکان بکەن.

ئیدریس خالید بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە رایگەیاند، چەند کۆمپانیا هەن مۆڵەتیان نییە و لە دەرەوەی چەتری دەوڵەت کاردەکەن و کۆمپانیاکەیان پلانی هەیە چاوخشاندنەوە بە کارەکانی ئەو كۆمپانیایانەدا بکەن.

ئاماژەشیكرد، پلانی دووبارە رێکخستنەوەی کۆمپانیاکان هەیە، هەروەها ئەو کۆمپانیایانەش رێکدەخرێنەوە، کە پێگەی مەیدانیان هەیە یاخود بە سیستەمی بازاڕی ئەلیکترۆنی کاردەکەن.

ئەو بەڕێوەبەرە ئاشکرایكرد، نزیکەی 1080 کۆمپانیا لە تەواوی عێراق مۆڵەتییان نییە، جگە لە چەندین کۆمپانیای دیکە کە لە رێگەی پێگەی ئەلیکترۆنی یاخود هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کار دەکەن.