نوێنه‌ری ئێزدییان له په‌رله‌مان وه‌ڵامی یوسف محه‌مه‌د ده‌داته‌وه
یوسف محه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌ی تۆمه‌تبار كردوو
K24 - هه‌ولێر:
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت: "بە ھیچ شێوەیەک پێشمەرگە لە شنگال کەمتەر خەمی نەنواندووە"، ئەمەش لە کاتێکدایە، یوسف محەممەد باسی لەوە کردبوو لە کاتی دەستبەسەر داگرتنی شنگال لە لایەن داعشەوە، پێشمەرگە کەمتەرخەم بووە.
شێخ شامۆ نوێنەری ئێزدیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، باس لەوە دەکات، ھەرگیز پێشمەرگە نە لە بەرامبەر شەنگال نە بەرامبەر ناوچەیەکی دیکەی کوردستان کەمتەر خەم نەبووە.
هه‌روه‌ها پێیوایە داگیرکردنی شنگال لە لایەن داعش، پەیوەندی بە جوگرافیای شارەکەوە ھەبوو، نەك پێشمەرگە یان لایەنێکی دیاریکراو.
پێشتر چەند جارێك لە پەرلەمانی کوردستان داواکراوە سەرۆکی پەرلەمان لە نزیکەوە سەردانی ئێزدییەکان بکات.
ئەو نوێنەرەی ئێزدییەکان ئاشکرای دەکات، لەو کاتەی یوسف محەمەد لە پەرلەمانی کوردستان بوو، چەند جارێك پرۆژەمان داوه‌ته پەرلەمان بۆ ئەوەی کەیسی ئێزدییەکان بە جینۆساید بناسێندرێت، ئەو بە بیانوی جیاواز پشتگوێی دەخست.
لە چەند رۆژی رابردوو، یوسف محەمەد پێشمه‌رگه به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییان له شنگال تۆمه‌تبار كرد، له به‌رامبه‌ردا ئێزیدیەکانیش دەڵێن، تا ماون خۆیان بە قەرزاری پێشمەرگە دەزانن و بوونیان پەیوەستە بە بوونی پێشمەرگە.