شاندی هەڵبژاردەی لاوانی ئوردن و لوبنان و سووریا گەیشتنە هەولێر

شاندی یاریزانانی لاوانی ئوردن
شاندی یاریزانانی لاوانی ئوردن

شاندی هەڵبژاردەی لاوانی لوبنان و ئوردن و سووریا بۆ بەشداریکردن لە وەشانی دووەمی پاڵەوانێتی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا گەیشتنە هەولێر.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی نۆڤێمبەری 2021 شاندی هەڵبژاردەی لاوانی ئوردن و لوبنان و سووریا لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانیان لە یاریگاکانی برایەتی و هەندرێن ئەنجام دەدەن. وابڕیاریشە ئەمشەو شاندی هەڵبژاردەی لاوانی ئیماراتیش بگاتە هەولێر.

ٍشاندی هەر سێ هەڵبژاردە عەرەبییەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لەلایەن گۆڤەند عەبدولخاڵق و فیراس بەحرولعلوم ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە پێشوازییان لێکرا.

رۆژی سێشەممە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دەستپێدەکات کە لە سووریا و لوبنان و ئیمارات و ئوردن پێک دێت، دوێنێ شەممە یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە بەسرە دەستیان پێکرد، کە لاوانی عێراق لە یەکەم یاریدا 3-0 لە کوێتیان بردەوە.

گۆڤەند عەبدولخاڵق، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
گۆڤەند عەبدولخاڵق، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
شاندی لاوانی ئوردن
شاندی لاوانی ئوردن
شاندی لاوانی ئوردن
شاندی لاوانی ئوردن