راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی نێیجیریا كۆچی دوایی كرد
پار خێزانه‌كه‌شی مرد و 4 منداڵیان له دوای خۆیاندا جێهێشتووه
ستێفان کێشی، ڕاھێنەری پێشووی ھەڵبژاردەی نێیجیریا بەرەبەیانی ئەمرۆ چوار شەممە له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، خێزانه‌كه‌شی هۆكاری مردنه‌كه‌ی بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ نایجیریا بڵاویکردەوه، راھێنەری پێشووی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە جامی جیھانی ٢٠١٤ـی برازیلی، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کێشی لە جامی جیھانی ١٩٩٤ـی ئەمریکا، لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداریکرد و لە ژیانی وەرزشیدا توانی چەند ناسناوێک لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەدەست بێنێت، لەوانەش جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای ساڵی ١٩٩٤.
له 10ـی دێسێمبه‌ری 2015، خێزانه‌كه‌ی ستێفان کێشی كه ناوی (نی ئابوریم) بوو له ته‌مه‌نی 33 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆتایی دوایی كرد و 4 منداڵیان به‌بێ دایك و باوكی جێهێشت.