سەدر بۆ لایەنگرانی: خۆتان بۆ خۆپێشاندانی ملیۆنی ئامادە بكەن
K24 - ھەولێر
موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات خۆیان ئامادە بكەن بۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی لە عێراق.
نووسینگەی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كە سەدر داوا لە لە خۆپیشاندەران دەكات خۆیان بەدوور بگرن لە بارەگاكانی حزبی و دا‌واشیان لێدەكات ئامادەكاری بكەن بۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی لە دوای مانگی رەمەزان.
سەدر، داواكانیان بۆ چاكسازی بە خواپەرستی دەزانێت و شۆرشی خۆپیشاندەران بە شۆرشێكی دژی گەندەڵی دادەنێت كە ھاوكاتە لەگەڵ شۆرشی دژ بە چەكدارانی داعش لە بەرەكانی جەنگ.
پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ھەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە رووبەڕووی خۆپێشاندەران دەبنەوە و رایگەیاند، له كاتێكدا سوپا سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی رزگاركردنی فه‌للوجه‌یه، هه‌ندێك لایه‌نی نادیار هه‌وڵی سوتاندنی باره‌گا و نووسینگه‌ی كوتله سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن و له ژێر په‌رده‌ی خۆپێشانده‌راندا خۆیان ده‌شارنه‌وه".
عەبادی هەڕەشەی لەو لایەنانە کرد‌و گوتی: "به گورزێكی به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه ده‌بینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و جۆره ره‌فتارانه ئه‌نجام بده‌ن".