بۆچی میرشایمه‌ر سه‌رزه‌نشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له قه‌یرانی ئۆكرانیا-دا؟
ئه‌مه‌ریكا هانی ناتۆی داوه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا گه‌شه‌بكات و په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا گه‌شه پێبدات، كه ئه‌مه‌ش بره‌وی زیاتر به جه‌نگی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن ئه‌تۆمی ده‌دات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
زانای سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكی (جۆن جۆزیف میرشایمه‌ر) یه‌كێكه له ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می كۆتایی جه‌نگی سارد-دا و خاوه‌نی كتێبی به‌ناوبانگی (ده‌سته‌بژێری ئیسرائیلی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا) كه له‌گه‌ڵ ستیڤن والت ئاماده‌یكردووه، باس له‌وه‌ده‌كات كه پێویسته ده‌وڵه‌تی زلهێز توانا سیاسیه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تا پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات.
بۆ چه‌ندین ساڵ، میرشایمه‌ر مشتومڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه ئه‌مه‌ریكا هانی ناتۆی داوه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا گه‌شه‌بكات و په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا گه‌شه پێبدات، كه ئه‌مه‌ش بره‌وی زیاتر به جه‌نگی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن ئه‌تۆمی ده‌دات، بۆیه میرشایمه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م فراوانكردنه نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی توركیا-یه له ناتۆ.
له راستیدا ساڵی 2014 دوای ئه‌وه‌ی رووسیا نیوه‌دوورگه‌ی كریمیا-ی داگیركرد، میرشایمه‌ر له وتارێكدا نووسی كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كه‌ی زۆرینه‌ی به‌رپرسیارێتیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ له‌م قه‌یرانه‌دا.
میرشایمه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری نیویۆركه‌ر-ی هه‌فته‌ی پێشوو، سه‌رزه‌نشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پێیوایه هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له لووتكه‌ی ناتۆ له بۆخارست، له به‌یاننامه‌ی كۆتاییدا رایگه‌یاند كه ئۆكرانیا و جۆرجیا ده‌بن به به‌شێك له ناتۆ له ئاینده‌دا.

ئه‌و ده‌شڵێت: "به سرووشتی لكاندنی ئۆكرانیا به ناتۆ-وه واته فراوانبوونی سنووری ناتۆ به سنووری رووسیاوه كه رووسیا پێیوایه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ری و ده‌شێت واش نه‌بێت".
به‌دڵنیایی فراوانبوونی ناتۆ جه‌وهه‌رێكی ستراتیژییه كه مانای هه‌نگاوه بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و ده‌ڵێت: "هه‌نگاوی ئۆكرانیا بۆ ناتۆ مانای تری هه‌یه لای رووسه‌كان، چونكه به‌مه ئۆكرانیا هه‌نگاوی فراوانتری ده‌بێت به‌ره‌و دیموكراتی لیبرالی ئه‌مه‌ریكا كه له تێڕوانینی رووسه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه".
ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی، دۆستی ئه‌مه‌ریكا بوایه و بیر له‌وه نه‌كرایه‌ته‌وه ده‌چێته ناو ناتۆ ئه‌وا ده‌شێت رووسیا دۆخه‌كه‌ی قبووڵتر كردایه، بۆیه ئه‌بێت له ستراتیژیه‌تی سێ لایه‌نه بێبگهین كه فراوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، فراوانبوونی ناتۆ و هه‌نگاو بۆ دیموكراتییه‌تی لیبرالی چه‌ند مه‌ترسییه بۆ رووسیا.
میرشایمه‌ر ده‌شڵێت: "پێشبینی ناكه‌م فراوانكردنی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا بریتی بێت له سیاسه‌تێك به ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی رووسیا".
ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا نییه سیاسییه‌ك هه‌بووبێت له ئه‌مه‌ریكا پێیوابووبێت پێش 22ی شوبات (فێبرایه‌ری 2014) هه‌ڕه‌شه بێت بۆیه فراوانبوونی ناتۆ و هه‌نگاوی جۆرجیا و ئۆكرانیا بۆ دیموكراتییه‌تی لیبرالی هه‌مووی له پێناوی بنیاتنانی پانتاییه‌كی فراوانی ئاشتیانه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا و له نێویاندا خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، وتیشی: "من سه‌رزه‌نشتی رووسیا ده‌كه‌م، به‌ڵام داهێنه‌ری ئه‌و چیرۆكهشین كه رووسیا دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بره‌و پێداوه".
میرشایمه‌ر له‌و بڕوایه‌دایه پوتن گرنگیدهره به بنیاتنانی رووسیای گه‌وره، ته‌نانه‌ت بوژاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، بۆیه ده‌ڵێت: "پێموایه ئێمه له‌سه‌ر هه‌قین، به‌ڵگه‌ی ئاشكراش ئه‌وه‌یه كه به‌ر له 22 شوبات (فێبرایه‌ری 2014) ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هیچ دوژمنكارییهكمان نه‌بووه به‌رامبه‌ر رووسیا".

ئه‌و نایشارێته‌وه كه ئه‌سته‌نگه به دیاریكراوی ئه‌وه ده‌ستنیشانبكه‌ین كه رووسیا به‌و شێوه‌یه ئۆكرانیا بهێڵێته‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌موو ئۆكرانیا داگیربكات، دواتر هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و داگیركردنی ده‌وڵه‌تانی به‌لتیك (لیتوانیا، لاتیڤیا و ئیستوانیا) كه ئامانجی پۆتن بنیاتنانی رووسیای زه‌به‌لاح و بوژاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانه، وتیشی: "لای من روونه كه دۆنباس ئه‌كات به ده‌وڵه‌تێكی ده‌سته‌مۆی ژێر ده‌ستی خۆی، به‌ڵام ده‌ستكاری خۆرئاوای ئۆكرانیا ناكات، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر رێگری له پۆتن نه‌كرێت".
میرشایمه‌ر كۆنترۆڵكردنی كێڤ به گرنگ نازانێت، "مه‌سه‌له‌كه كۆنترۆڵكردنی كێڤ نییه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت دوای جه‌نگ حكومه‌تێكی ئۆكرانی هه‌بێت ملكه‌چی سیاسه‌تی رووسیا بێت".
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئه‌و ده‌ڵێت: "رووسیا ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر هیچی چنگنهكهوێت، دۆنباس-ی چنگكه‌وێت یان زیاتر له‌وه خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئۆكرانیاش نه‌بێت، بۆیه رووسیا له په‌له‌كردن كه‌وت ده‌رباره‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا، به‌ڵام ناشتوانێت درێژه به پرۆسه‌ی داگیركارییه‌كه‌ی بدات".
جۆن جۆزیف میرشایمه‌ر، كێیه؟
زانای سیاسی ئه‌مه‌ریكی و توێژه‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه سه‌ر به قوتابخانه‌ی بیرۆكه‌ی ریالیستییه و ئێستا پرۆفیسۆرێكی هه‌ڵكه‌وتووه له زانكۆی شیكاگۆ، ماوه‌ی 5 ساڵ له خزمه‌تی هێزی ئاسمانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكادا بووه، دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له باكووری كالیفۆرنیا، 1980 دكتۆرای له زانكۆی كۆرنێل به‌ده‌ستهێناوه و دواتر 1980-1982 له زانكۆی هارڤارد وانه‌بێژ بووه، پاشانیش له چه‌ندین په‌یمانگا و زانكۆ وانه‌بێژی كردووه.