داعش مانگانه 15 ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌وتی هه‌یه
داهاتی مانگانه‌ی داعش له فرۆشی نه‌وت بۆ نیوه كه‌مبۆته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی هێرشی هه‌وایی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، داهاتی مانگه‌ی له فرۆشی نه‌وت بۆ نیوه كه‌مبۆته‌وه.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند داهاتی مانگانه‌ی داعش له فرۆشی نه‌وت نزیكه‌ی 15 ملیۆن دۆلاره، كه پاش هێرشه‌كانیان بۆ لێدانی سه‌رچاوه داراییه‌كانی، داهاتی فرۆشی نه‌وتی داعش بۆ نیوه كه‌مبۆته‌وه.
كۆلۆنێل كریس گارفێر رایگه‌یاند به‌هۆی به ئامانجكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش، هه‌ندێ له سه‌رچاوه داراییه‌كانی له‌وه‌ته‌ی كه‌وتنی بۆ نێزیكه‌ی 15 ملیۆن دۆلار له مانگێكدا نزمبۆته‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێشتر ده‌ست ئۆپه‌راسیۆنی "تایدال وێیڤ دوو" بۆ لێدانی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش له عێراق و سوریا كرد كه 193 هێرشی هه‌وایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجامدراون، كه دواترینیان رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به ئامانجكردنی شه‌ش بیری نه‌وتی داعش بووه كه له‌ناوبراون.