چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش عێراق به‌جێ دێلن
پلانێكی نێوده‌وڵه‌تییه
K24 – هه‌ولێر
پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كشاندنه‌وه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له عێراق هه‌یه.
سكای پرێس له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه حكوومی و هه‌واڵگرییه‌كان رایگه‌یاند پلانێكی گشتگیر هه‌یه بۆ دروستكردنی رێره‌وێكی ئه‌من بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو داعش بۆ وڵاته‌كانیان، كه زۆربه‌یان ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپییان هه‌یه.
ئه‌و پلانه كه به "په‌شیمانی" ناونراوه له به‌جێهشتنی وڵاته‌كانیان و په‌یوه‌ستبوون به داعش و بوونه قوربانی فیلمه ریكلامه‌كانی، كه پاش گه‌یشتنیان به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، راستییه‌كه‌یان زانیوه.
به‌رپرسانی ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی له به‌غدا رایانگه‌یاند به‌رپرسانی سه‌ربازی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ن و گه‌نگه‌شه‌ی رێگایه‌ك ده‌كه‌ن بۆ خۆ راده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی بیانی كه په‌شیمان بوونه.
كۆبوونه‌وه‌ی باسكردنی ئه‌م بابه‌ته رۆژی دووی ته‌موز له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، پاش ئه‌وه‌ی كه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی بیانی و خۆ راده‌ستكردنیان به وڵاتانی خۆیان كرد، كه زۆربه‌یان هاوڵاتی ئه‌وروپین.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌و بابه‌ته پشڕاست ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه تاوتوێكردنی به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی و به‌ربه‌ستی به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی رێره‌وێكی ئه‌منی بۆیان و په‌یوه‌ندیی نهێنی له‌نێوان هه‌ردوو لا.