وێنه‌ی به‌شێك له قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی نیسی فه‌ره‌نسا ببینه
شه‌وی رابردوو هێرشكارێكی هۆڤانه له شاری نیسی فه‌ره‌نسا به بارهه‌ڵگر به‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌وت كه به‌هۆیه‌وه 84 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
فرانسۆ هۆلاند كه‌مێك به‌ر له ئێستا رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه له نێوان مه‌رگ و ژیاندان.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند، به‌رپرسانی شاری نیس، ناسنامه‌ی هێرشكهرهكهیان ئاشكرا كردووه كه هاوڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسییه، به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی تونسه.
هێرشكاره‌كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه، له شاری نیس ده‌ژیا، هه‌ر ئه‌و شاره‌ی كه هێرشه‌كه‌ی تێیدا ئه‌نجامداوه.
هێشتا سه‌باره‌ت به ده‌ست هه‌بوون یان به‌شداریكردنی كه‌سانی دیكهلهم هێرشه‌دا هیچ راپۆرتێكی پۆلیس بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، كه 84 كه‌س كوژراون و 200 كه‌سی تریش برینداربوونه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری نیس رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئه‌منی چه‌كێك له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
شاهیدحاڵه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێس رایانگه‌یاند چه‌كداران له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه، كه بارهه‌ڵگره به خێراییه‌كی زۆر له‌ناو شه‌قام به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه كه‌وت كه بۆ سه‌یركردنی یاری ئاگرین له رۆژی باستیل، واتا رۆژی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ره‌نسا، كۆ ببوونه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)