جادووگه‌ره سياسييه‌كه‌ى رووسيا پێشگۆييه‌كانى بۆ 20 ساڵى داهاتوو ده‌نووسێته‌وه
سياسهتمهدارى ناودارى رووسيا ڤلاديمێر چێرينۆڤسكى، پێشگۆييه‌كانى خۆى بۆ 20 ساڵى داهاتوو، له قوتويهكى داخراودا پێشكه‌شى مۆزه‌خانه‌ى مێژووى رووسياى هاوچه‌رخ كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سياسهتمهدارى ناودارى رووسيا ڤلاديمێر چێرينۆڤسكى، پێشگۆييه‌كانى خۆى بۆ 20 ساڵى داهاتوو، له قوتويهكى داخراودا پێشكه‌شى مۆزه‌خانه‌ى مێژووى رووسياى هاوچه‌رخ كرد.
به گوێره‌ى داخوازينامهى خۆى ئه‌و قوتوه نابێت بكرێته‌وه تا ساڵى 2032 و ئه‌و كاته لێكۆڵينه‌وه له باره‌ى ورده‌كارى پێشگۆييه‌كانى چێرينۆڤسكى ده‌كرێت.
ئێستا چێرينۆڤسكى ته‌مه‌نى 70 ساڵه و ناسراوه به ره‌فتارى سه‌يروسه‌مه‌ره.
لايه‌نگرانى چێرينۆڤسكى له پارتى ليبراڵى ديموكراتى له‌و بڕوايه‌دان هه‌موو پێشگۆييه‌كانى ناوبراو دێنه‌دى. چونكه ئه‌و پێشگۆييانهى 20 ساڵ پێش ئێستا سه‌باره‌ت به درووستبوونى شه‌ڕ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و قه‌يرانى ئۆكرانيا و و گه‌ڕانه‌وه‌ى قرم بۆ سه‌ر رووسيا و پێشكه‌وتنه سياسييه‌كانى ناوخۆى رووسيا هه‌موو هاتوونه‌ته دى.
له لێدوانييدا بۆ رۆژنامه‌وانان چێرينۆڤسكى هه‌ندێك له دوا پێشگۆييه‌كانى خۆى خسته‌ڕوو.
ئه‌و گوتى: هيچ رێگه‌يه‌ك لهبهردهميدا نه‌ماوه‌ته‌وه و ناتۆ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. بۆچى؟ چونكه ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه وڵاتانێكى ته‌واو له‌يه‌ك جياوازى له خۆ گرتووه. بۆنموونه نه‌رويج و ئه‌ڵمانيا كه ئه‌و دوو وڵاته ناتوانن يه‌كدى ته‌واو بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێشبينى ئه‌وه‌شى كرد، ئه‌ڵمانيا چيديكه ناتوانێت پشكى سه‌ره‌كى خه‌رجى سه‌ربازى ناتۆ له ئه‌ستۆ بگرێت و هاوكارى وڵاتانى هه‌ژارى باشوور و خۆرهه‌ڵاتى ئه‌وروپا بكات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: گه‌شه‌سه‌ندنى هۆشيارى نه‌ته‌وه‌يى ده‌بێته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى و ره‌نگه يه‌كێتى ئه‌وروپاش.
چێرينۆڤسكى پێشبينى ئه‌وه‌شى كردووه، كه وڵاتانى وه‌ك فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانيا، هۆڵه‌ندا، دانيمار و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ديكه هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێ رابگه‌يه‌نن.
يه‌كێكى ديكه له پێشبينييه‌كانى چێرينۆڤسكى ئه‌وه‌يه، ئه‌مريكا له داهاتوودا بنكه سه‌ربازييه‌كانى له ئه‌وروپا ده‌كێشێته‌وه و بايه‌خى زۆرتر به كه‌نه‌دا و مه‌كسيك ده‌دات.
ئه‌و سياسهتمهداره رووسه له‌وه زياتريش پێشبينى هه‌يه بۆ ره‌وشى داهاتووى ئه‌مريكا و ده‌ڵێت: پرۆسه‌ى كامڵبوونى نێوان ئه‌مريكا و دراوسێكانى سه‌رده‌كێشێت بۆ درووستكردنى دراوێكى هاوبه‌شى ئه‌مريكايى له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌منييه نوێيه‌ى له كيشوهرهكهيدا دێته ئاراوه.