سەرۆکی کۆریای باکوور پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە چەکی ئەتۆم واژۆ دەکات

کیم جۆنگ ئون وڵاتەکەی وەک هێزێکی ئەتۆمی دەناسێنێت

کیم جۆنگ ئون و کچەکەی
کیم جۆنگ ئون و کچەکەی

K24 - هەولێر:

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور واژۆی لەسەر پرۆژەیاسایەک کرد کە وڵاتەکەی وەک هێزێکی ئەتۆمی دەناسێنێت.

تەلەفزیۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون رێبەری کۆریای باکوور واژۆی لەسەر پرۆژەیاسایەک کردووە کە لەدەستووری وڵات، کۆریای باکوور وەک هێزێکی ئەتۆمی دەناسێنێت.

تەلەفزیۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویشیکردەوە، لەدوای بڕیاری ناساندنی کۆریای باکوور وەک هێزێکی ئەتۆمی، وڵات تواناکانی زیاتر بۆ بەهێزکردنی سوپا و دامەزراوەکانی تەرخان دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆریای باکوور لەساڵی 2006 یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامدا و لەوکاتەوە تا ئێستا، سوپای ئەو وڵاتە شەش جار تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامداوە.