دان کەین: لەماوەی هەفتەی رابردوو رێگەمان لە 34 کەشتی گرتووە

سوپاسالاری ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، رێگەمان لە هەموو کەشتیەکان گرتووە هاتوچۆی ئێران بکەن و هەروەها توانیویانە دەست بەسەر ژمارەیەک کەشتی ئێرانیدا بگرن.

ئەمڕۆ هەینی، 24ـی نیسانی 2026، دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری جەنگی وڵاتەکەی رایگەیاند: رێگەمان لە هەموو کەشتیەکان گرتووە هاتوچۆی ئێران بکەن، دەبێت لە دەرەوەی ئەو ناوچەیە بمێنەوە کە ئەمریکا گەماڕۆی خستووەتە سەر، لەماوەی هەفتەی رابردوو رێگری مان لە 34 کەشتی گرتووە، سەرجەم کەشتیەکان گوێرایەڵی فەرمانەکانی سێنتکۆم بوون.

سوپاسالاری ئەمریکا گوتی: هەروەها توانیمان گەماڕۆ بخەینە سەر کەشتیەکی ئێران کە نەوت هەڵگرتبوو، بە قەبارەی فڕۆکە هەڵگرێکی ئەمریکایە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ئێران زیان بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بگەیەنێت، پێنج بەلەم هێرشیان دەکرد، سێ لەوانە لەناو بران ودوو دیکەش دەستبەسەرکران.

لەلای خۆیەوە، پیت هێکست، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: ئێران دەرفەتی ئەوەی لەبەردەستدایە کە بگاتە رێککەوتنێکی باش و ژیرانە.

هەروەها دووپاتیکردەوە، رێگە بە هیچ کەشتییەکی ئێرانی نادرێت بەم ناوچەیەدا تێپەڕیت، هەروەها گەمارۆکە کە ئێستا رەهەندێکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، بەردەوام دەبێت و گەمارۆکانیش توندتر دەبن.