وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل: تا ئێستا 45 فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان بەدەست گەیشتووە
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 45 فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گه‌یشتوونە‌ته ئیسرائیل.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ئاشكرایكردووه، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل تا ئێستا 45 فڕۆكه‌ی كه هه‌ڵگری 1000 تۆن له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوونه بۆ پشتیوانی له سوپای وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ته‌لئه‌ڤیڤ.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی بەوەدا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی 20ـی ئۆکتۆبەر، له فڕۆكه‌خانه‌ی رامۆنی نزیك له ئیلات فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی پڕ له چه‌كی جۆراوجۆر، ته‌قه‌مه‌نی، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی سه‌ربازی و پێداویستی پزیشكی له ئه‌مەریكاوه به‌ده‌ست گه‌یشتووه و ده‌خرێنه خزمه‌تی هێزه‌كانی سوپاوه.
لەلایەکی دیکەوە، یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکرد، 93 لەسەدی کەرەستە و چەکی حەماس ئێران دابینی دەکات.
ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئێران دەیەوێت ئاگری ئاڵۆزییەکان خۆش بکات و رووسیاش چاودێری دۆخەکە دەکات، 93 لەسەدی ئەو چەک و کەرەستانەی لە دەستی بزوتنەوەی حەماسدان ئێران دابینیان دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، مەترسی فراوانبوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس زیاد بووە و دەبێت سزاکانی سەر ئێرانیش چڕبکرێنەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 3780 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كه‌سیش برینداربوونه.