به فه‌رمی دلێر حاته‌م په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد
دلێر حاته‌م، گۆڵپارێزی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به فه‌رمی بۆ خولی تۆپی پێی نایابی كوردستان یاریی بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كات.
كه‌مێك پێش ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی یانه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌یسه‌ر موسته‌فا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دلێر حاته‌م گۆڵپارێزی شاری هه‌ولێر بۆ یه‌ك وه‌رز واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی زێره‌ڤانی كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، یانه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به فه‌رمی ئاماده‌كارییه‌كانی به سه‌رپه‌رشتی ستافێكی نوێی راهێنه‌ران بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێكرد.
یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 3 نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانه، بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی كردووه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك یاریزانێكی دیكه بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.