زێره‌ڤانی ستافێكی نوێی بۆ تیپی لاوان ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی زێره‌ڤانی له پێناو ژێرخانێكی به‌هێزی وه‌رزشی یانه‌كه‌ی، به فه‌رمی ستافێكی نوێی راهێنه‌رانی بۆ تیپی لاوانی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
یانه‌ی زێره‌ڤانی، پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی 3 گرێبه‌ستی نوێی له‌گه‌ڵ ستافێكی راهێنه‌ران راگه‌یاند.
شڤان حاجی، به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنانی تیپی لاوانی تۆپی پێی زێره‌ڤانی وه‌رگرت، روباد خه‌لیلیش وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌ستنیشان كرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جوتیار موحسین ئه‌ركی راهێنانی گۆڵپارێزه‌كانی لاواتی زێره‌ڤانی وه‌رگرت.
یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گه‌وره‌ی كرد، دیارترینیان گواستنه‌وه‌ی ستافێكی راهێنه‌ران بۆ تیپی یه‌كه‌م و لاوانی یانه‌كه بوو.