داعش هاوكات نییه‌تی هێرشی تیرۆریستی له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و بریتانیا هه‌بوو
چیرۆكی چه‌كدارێكی پێشووی داعش ببینه
K24 - هه‌ولێر
رێكخراوی داعش هاوكات نییه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی له هه‌ر سێ وڵاتی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هه‌بوو.
چه‌كدارێكی پێشووی داعش له زیندانێكی ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایگه‌یاند: "ریكخراوی تیرۆر له سوریاوه مینیان گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و گوتيان ببه به‌شێك له زنجیره هێرشه‌كانی ئه‌وروپا.
هاری سارفۆ كه له ئه‌ڵمانیا له دایكبووه، له بریتانیا گه‌وره بووه، چوار رۆژ به ئۆتۆمبێل خۆیان گه‌یاندۆته سوریا و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له شاری ره‌قه چه‌كداری داعش بووه. به‌ر له‌وه‌ی كه بۆ ئه‌وروپا بگه‌رێته‌وه گیراوه و ئێستا له شاری بیرمه‌نی ئه‌ڵمانیا له زیندان دایه.

ئه‌و كۆنه داعشه به رۆژنامه‌كه گوتووه، داعش نایه‌وێت ئیدی خه‌ڵك له ئه‌وروپاوه بچنه سوریا، به‌ڵكو له ئه‌وروپا بمێننه و هه‌ر له‌وێ به‌شداری له هێرشه‌كانی داعش بكه‌ن، كه ئه‌میرێكی داعش پێی گۆتووه ئێستا پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه بگه‌ڕێیه‌وه ئه‌ڵمانیا.
گوتیشی ئه‌میرێكی داعش پێی گوتم ده‌مانه‌وێت بۆ ئه‌وروپا بگه‌ڕێیه‌وه و له‌وێ به‌شداری هێرشه‌كان بكه‌ی، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خه‌ڵك له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین و ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی فه‌رمانه‌كانمانن بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌میری داعش به‌ر له هێره‌شه‌كانی پاریس و برۆكسل به سارفۆی گوتبوو كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وروپا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی.
به گوته‌ی سارفۆ، داعش ده‌یویست له یه‌ك كاتدا له بریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا هێرش ئه‌نجام بدات.
سارفۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵی هۆشداری ده‌دات كه هه‌ندێ له توندره‌وه‌كانی داعشی خه‌ڵكی ئه‌وروپا، سوریایان به‌جێهشتووه و بۆ وڵاتانی خۆیان گه‌ڕانه‌وه.

گوتیشی له‌و كاته‌ی كه له سوریا بووه، به چاوی خۆی بینیوه كه منداڵان بوونه به‌شێك له جێبه‌جێكردنی سێداره‌دان، ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و به‌ردبارانكردنی وه‌حشیانه و سه‌ربڕین.
سه‌باره‌ت به هێرشه هه‌واییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش گوتی ته‌نیا ده‌بێته هۆی توندره‌وتر بوونی خه‌ڵكێكی زیاتر كه كه‌سوكاریان له هێرشه‌كاندا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
سارفۆ كه پێشتر كرێكاری كۆمپانیای "رۆیال مه‌یل" له به‌ریتانیا بووه، له كاتی مانه‌وه له سوریا به‌شداری راهێنانی سه‌ربازی داعش بووه. به‌هۆی ئایدۆلۆژیای داعشه‌وه، كه خه‌ڵك له ژێر ئاڵایه‌كدا كۆ ده‌كرده‌وه، به‌م گرووپه په‌یوه‌ست بووه.

چۆنییه‌تی بوون به داعش
سه‌باره‌ت به بڕیاردان بۆ چوونه ناو داعش‌یش گوتی پاش ئه‌وه‌ی كه ناچار بوو به‌ریتانیا به‌جێ بهێڵیت، له ئه‌ڵمانیا به‌هۆی دزییه‌وه زیندانیكرا و له زینداندا، كاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی رێكخراوێكی قاعیده تێپه‌ڕ كرد و پاش ئازاد بوونیشی ده‌چووه مزگه‌وتیكی توندره‌و له شاری بریمه‌ن.
چۆنی بۆ سوریا لێی قه‌ده‌غه‌كرا و به‌توندی له‌ژێر چاودێری پۆلیسدا بوو، كه پێی وایه ژیانی ئه‌ویان له‌ناو بردووه و وایان لێ‌كرد ببێته كه‌سێك، كه خۆیان ویستووه. هه‌ر بۆیه رێگه‌ی سوریا گرته‌به‌ر.