یانیک سینەر بووە پاڵەوانی گراند سلامی ئوستراڵیا
یانیک سینەر تێنسزانی ئیتاڵی، دوای بردنەوەی لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ باشترین تێنسزانی جیهان لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی گراند سلامی ئوستراڵیا، لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی دانیێل مێدڤێدێڤ تێنسزانی رووسی بووەوە و توانی ئەو تێنسزانەش تووشی دۆڕان بکات و ناسناوەکە بباتەوە.
تێنسزانە ئیتاڵیەکە بۆ جاری یەکەم خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی یەکەم گراند سلامی ساڵ، ئەو تێنسزانە پێشتر سێجاری دیکە رووبەڕووی رکابەری رووسیەکەی بووەوە و هەرسێ یارییەکەی بە بردنەوە کۆتایی هێنابوو و دواجار چوارەم یاریشی لێبردەوە.
دانیێل مێدڤێدێڤ سەرەتا دوو سێتی یەکەمی لەسەر یەک، بە ئەنجامەکانی 6-3 و 6-3 لە رکابەرە ئیتاڵیەکەی بردەوە، هیواکانی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە زۆر زیاد کرد، بەڵام لە کۆتاییدا ریمۆنتادای بەسەردا کرا و یارییەکەی دۆڕاند.
یانیک سینەر دوای دوو لەدەستدانی دووسێتی لەسەر یەک، هیواکانی لەدەست نەدا و توانی سێ سێتی لەسەر یەک، بە ئەنجامەکانی 6-4 و 6-4 و 6-3 بباتەوە و بۆ جاری یەکەم ناسناوی تێنسی گراند سلامی ئوستراڵیای بەدەستهێنا.
پێشتر لە مێژوودا هیچ تێنسزانی ئیتاڵی نەیتوانی بوو ناسناوێکی گراند سلامی بباتەوە، بۆیە سینەر بووە یەکەم تێنسزانی ئیتاڵی ئەو ناسناوە گرنگە بباتەوە.