لویس هامڵتن دەبێتە شوفێری تیمی فێراری
له هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو لویس هامڵتن شوفێری بەریتانی، بڕیاریداوە كۆتایی ئه‌مساڵ و دوای 12 ساڵ تیمی مێرسیدیس جێبێڵێت و ده‌بێته شۆفێری تیمی فێراری و شوێنی كارلۆس ساینز ده‌گرێته‌وه، تیمی فێراریش له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
كه‌ناڵی بی بی سی و سكای سپۆرتس بڵاویانكرده‌وه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری دیكه، تیمی فۆرمولا وه‌نی فێراری گواستنه‌وه‌ی لویس هامڵتن راده‌یه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌رچی لویس هامڵتن ساڵی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی تا كۆتایی 2025 نوێكرده‌وه، به‌ڵام به‌پێی خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی شوفێرە بەریتانیەکە ده‌توانێت تیمه‌كه‌ی له ساڵی 2024 جێبهێڵێت، به‌م شێوه‌یه‌ش بێت ئه‌م وه‌رزه كۆتا وه‌رزی ئەو شوفێرە ده‌بێت له‌گه‌ڵ تیمی فێراری.
هامڵتن به رۆیشتنی بۆ فێراری كورسییه‌كه‌ی كارلۆس ساینز وه‌رده‌گرێت، كه ساینز له كۆتایی ساڵی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فێراری كۆتایی دێت، ئه‌وكات ساینز یان ده‌بێت به شۆفێری یه‌ده‌گ یاخود ئه‌ویش فێراری جێده‌هێڵێت، كه هه‌فته‌ی رابردوو فێراری رایگه‌یاند گرێبه‌ستی شارل لێكلێریان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نوێكردووه‌ته‌وه.
لویس هامڵتن له ساڵی 2013 په‌یوه‌ندی به تیمی مێرسیدیسه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌ش شه‌ش جار بووه پاڵه‌وانی جیهان كه هامڵتن پێشتر له ساڵی 2008 له‌گه‌ڵ تیمی مكلارن پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
لویس هامڵتنی پاڵه‌وانی حه‌وت جاری جیهان له دوایین سێ وه‌رز له‌گه‌ڵ مێرسیدیس، نه‌یتوانیوه ببێته‌وه پاڵه‌وان و وه‌رزی رابردووش له ته‌واوی پێشبڕكێیه‌كان نه‌یتوانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام تیمه‌كه‌ی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی، رۆژی پێنجشه‌ممه توتو وۆڵفی سه‌رۆكی تیمی فۆرمولا وه‌نی مێرسیدیس و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و رۆیشتنی لویس هامڵتن له تیمه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نن، هەروەها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش به‌دوای شۆفێری جێگره‌وه‌ی لویس ده‌گه‌ڕێن كه به‌پێی هه‌واڵه‌كان، میك شوماخری كوڕی ئه‌فسانه‌ی فۆرمولا وه‌ن مایكل شوماخر شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه و جۆرج ره‌سڵیش رۆڵی شۆفێری سه‌ره‌كی تیمه‌كه ده‌گێڕێت.
