وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
بڕیارە چەند پرسێكی تایبەت بە باردۆخی ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێ بكەن
K24 - ھەولێر
لەسەردانێکی چاوەڕواننەكراودا وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی بارودۆخی سووریا و عێراق و شەڕی داعش بکەن.
ئەم سەردانەی موعەلیم دوای ئیدانەکردنی هاتنەناوەوەی هێزەکانی سوپای توركیا دێت بۆ نێو خاکی سووریا لە ناوچەی جەرابلوسی باکووری وڵات.
پەیوەندی نێوان حکوومەتی بەغدای زۆرینە شیعە و دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە ئاستێکی باشدایەو سەدان خۆبەخشی شیعەی عێراقی بۆ پارێزگاری لە دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە سووریا دەجەنگن.