پاریس لەژێر کاریگەریی گەرما؛ رێژەی گیانلەدەستدان 62%زیادی کردووە

دەستەی تەندروستیی گشتیی فەرەنسا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی کۆتایی مانگی حوزەیراندا، بەهۆی شەپۆلێکی گەرمای بێپێشینەوە کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، رێژەی مردن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تەنیا لە یەک هەفتەدا زیاتر لە دوو هەزار کەس کۆچی دواییان کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تەمموزی 2026، ستێفانی ریست، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە هەفتەی نێوان 22 تا 28ـی حوزەیران، کە لوتکەی شەپۆلی گەرماکە بووە، نزیکەی 2025 حاڵەتی مردنی دیکە تۆمارکراوە بەراورد بە هەفتەکانی پێشتر. 

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم ئامارانە سەرەتایین و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی دەستەی تەندروستیی گشتی، رێژەی مردن لەو هەفتەیەدا 29.1% زیادی کردووە. ئامارەکان دەری دەخەن کە پاریس و دەوروبەری زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک رێژەی گیانلەدەستدان لەو ناوچانە 62% زیادی کردووە، هەروەها ناوچەی "پای دی لا لوار"یش بە هەمان شێوە هەڵکشانی گەورەی بەخۆوە بینیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەم دۆخە کاردانەوەی سیاسی توندی لێکەوتووەتەوە. ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکان حکوومەت بە کەمتەرخەم دەزانن لە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. لەو چوارچێوەیەدا، پارتی سەوزەکان (Greens) داوای متمانە وەرگرتنەوەیان لە حکوومەتەکەی سێباستیان لێکۆرنیۆ پێشکەش بە پەرلەمان کردووە.

 بەراورد بە هەفتەکانی پێشتر. وەزیری تەندروستی هۆشداری دا کە ئەم ئامارانە کۆتایی نین و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

لە مانگی حوزەیرانی رابردوو، فەرەنسا رووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای بێپێشینە بووەوە کە 11 رۆژی خایاند و لە زۆرێک لە ناوچەکان پلەکانی گەرما 40 پلەی سیلیزییان تێپەڕاند. 

بەگوێرەی راپۆرتەکان، رێژەی مردن لەو هەفتەیەدا 29.1٪ زیادی کردووە، بەتایبەت لە پاریس و دەوروبەری کە رێژەی گیانلەدەستدان تێیاندا 62% هەڵکشاوە.

وەزیری تەندروستی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە ئەم شەپۆلە زۆر توند بووە، بەڵام پێناچێت بگاتە ئاستی کارەساتەکەی ساڵی 2003، کە تێیدا بەهۆی گەرماوە 15 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زۆربەیان کەسانی بەتەمەن بوون لە خانەکانی چاودێری.

لەلایەکی دیکەوە، نیکۆلاس ریڤێڵ، بەڕێوەبەری گشتیی سیستەمی نەخۆشخانە حکومییەکانی پاریس رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئاماری کۆتایی مردووان کەمتر بێت لە هی ساڵی 2003، بەڵام "بە ئەگەرێکی زۆرەوە" لە ئاماری ساڵی رابردوو زیاتر دەبێت، کە تێیدا 5 هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستدابوو.

هاوکات، ئەم دۆخە کاردانەوەی سیاسی توندی لێکەوتووەتەوە و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانن. لەو چوارچێوەیەدا، پارتی سەوزەکان (Greens) داوای متمانە وەرگرتنەوەیان لە حکومەتەکەی سێباستیان لێکۆرنیۆ پێشکەش بە پەرلەمان کردووە.

ئەمساڵ فەرەنسا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا رووبەڕووی شەپۆلێکی بێپێشینەی گەرما بوونەتەوە کە پلەکانی گەرما تیایاندا ریکۆردی مێژووییان شکاندووە، ئەمەش فشاری زۆری خستووەتە سەر کەرتی تەندروستی و ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتانە.