كێڵگە نەوتییەكانی گەیارە پەكیيانكەوتووە

تا ئێستاش مه‌ترسییان له‌سه‌ر

K24 - هه‌ولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، تا موسڵ بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵ نەكرێتەوە، دەست بە بەرھەمھێنانەوەی نەوتی كێڵگەكانی گەیارە ناكرێتەوە.

عاسم جیھان گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كێڵگەكانی نەوتی گەیارە كاتێكی زۆریان پێویستە بۆ ئەوەی جارێكی ديكه‌ دەست بە بەرھەمھێنانى نەوت بكاتەوە, چونكە زیانێی زۆریان پێگەیشتووە.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستاش كێڵگە نەوتيیەكانی گەیارە مەترسیان لەسەرەو پرۆسەی دەرھێنان و بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەكانی ئەو ناوچەیە وەستاوەو كاتی زۆری پێوسیتە، بۆ دووبارە كاركردنیش لەو كێڵگانە پێویستە سەرەتا شاری  موسڵ بەیەكجاری لەچەكدارانی داعش پاك بكرێتەوە.